ئامان دوکتور عەمرم چاوم
دوکتور دەردم چارەکە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ
ئەو کچە مارەکە
من مردم، ئەو گوڵە مارەکە
عاشقان دێن لە دوورەوە دیارن
رەنگیان زەردە ئەی هاوار لێو بە بارن
لۆمە مەکەن ساحەب یارن
بە دەردی دڵ گرفتارن، دوکتۆر
دوکتۆر دەردم زۆر گرانە
سوتام، مردم، ئەی هاوار، دڵ بە ژانە
چارەی دەردم زۆر ئاسانە
هەر چارەم، یار، دەرمانە، دوکتۆر