ئه‌م دڵه‌م وا دیاره مه‌یلی ڕووی گوڵی یاری هه‌یه،
بوولبول ئاسا بۆیه دایم ناڵه‌و زاری هه‌یه،
گه‌ر له ده‌ست جه‌وری ڕه‌قیبان من بناڵم حه‌ق نییه،
چونکه مه‌علوومه که گوڵ بوو دایمه خاری هه‌یه،
وا له ئه‌شقی پڕته‌وی سه‌ر کوڵمی ئاڵت چاوه‌که‌م،
سینه‌که شوعله‌و بڵێسه‌ی کووره‌ی ناری هه‌یه،
فه‌رموو بێره حوجره‌ی دڵ خه‌ڵوه‌ته بۆ به‌زمی تۆ،
غه‌یری تۆ قوربان نه نامه‌حره‌م نهئهغیاری هه‌یه،
ئه‌شکی چاوم وا له حه‌سره‌ت له‌علی لێوت ده‌م به‌ده‌م،
جارییه و سوور و سوێره ڕه‌نگی گوڵناری هه‌یه،
دڵ له خه‌وفی زوڵفی تۆ بۆ گه‌نجی ڕووت ڕێگه‌ی نییه،
چونکه ده‌وری ئه‌و ته‌لیسمه جووتێ ڕه‌شماری هه‌یه.