شەرتبێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بۆوە
شەرتبێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ ئەی هاوار لە خزمەت تۆوە
تا گوڵم بۆ دێ ئازیزەکەم لە خزمەت تۆوە
چاوت ئەستێرە ئازیزەکەم ڕو لە کۆدەکا
چاوت ئەستێرە ئازیزەکەم ڕو لە کۆدەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی ئەی هاوار باڵای تۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی ئازیزەکەم باڵای تۆ دەکا
دەردی دوری دەردی دوری کوشتمی
دەردی هۆشیاری و سەبوری کوشتمی
یادی یاران وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەم ڕەوێنێ لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەی ساقی ئەدی
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاوو دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە هەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم
دەشتی پشت قەڵا ئازیزەکەم ڕازاوە بە گوڵ
هەر تۆم خۆشدەوێ ئەی هاوار بە گیان و بەدڵ