یاران
لە ژێر زەردە و نوری مەغریبدا دەگریم دیسان
لە ناو بەفری بەرەبەیاندا دەگریم دیسان
من دەگریم و دەزانم ئەو چەندە پیرۆزە
بۆ خەمی من, باوەشی ئەو چەند بەسۆزە
ئیتر یاران لێمگەڕێن با ئەمشەو شینی عەشق بکەم
بۆ ئەم سۆزە, مانگی تاڵم چرۆی وشە من بەڕێ بکەم
ئەمشەو جەژنی شعرە و بەد مەستی منە یاران
شەوی بەختە و ڕەهێڵەی عەشقە یاران
تۆ تەماشای کچانی شار بە چرپەوە
بە کڕێوەی هەزار نازی سەر ڕێوە
چۆن وەکو مەل پۆلا و پۆلی سەر چنارن دێن و دەچن
قەتاری گوڵ, چەمی ڕەنگن, چرۆی سەوزن دێن و دەچن
ئیتر یاران لێمگەڕێن با ئەمشەو شینی عەشق بکەم
بۆ ئەم سۆزە, مانگی تاڵەم چرۆی ووشە بەڕێبەکەم