چەند جارم وت قەسەم ئەخۆم
ژەهریش بە دەست تۆ بێ ئەی خۆم
چەند خۆشەویستیت تۆ لەلام
ئەی نازەنین شیرین کەلام
بە قسەی خۆش دڵ بێنە جۆش
بمکە سەرخۆش چەند جارم وت
دەروازەی ڕوتم لێ کلیل مەدە
دەرگای دڵم هەمیشە کراوەیە
نەکەی بۆ تەنیایی جێم بـێڵی
دەنا دڵ لەسوێی بێ تۆ ییدایە
دەی ئاشقانی دونیا
پێکڕا وەرن، ئەمڕۆ وەرن
گوێ بۆ لاوکی ئەشقم ڕادێرن
من کیژێکم خۆش دەوێ
باڵای سنەوبەرەو چاوانی باران