بە تاوانی وەی لاوی کوردم
ئەسیری دارە و پەتی گورگم
بەو تاوانەی من لاوی کوردم
ئەسیری ژێر سێدارەی مەرگم
بهسه ئیتر تاقەت بڕاوە
بەسە ئیتر سەبرم نەماوە
تا کەنگێ پەت لەمل، بخنکێم بێهۆ
لە دونیا دا وێنەی وا نیە ئەمڕۆ
هەتا کەی پەت لە دەست بکوژرێم بێهۆ
لە دنیا وێنەی وا نیە ئەمڕۆ
هەی لۆ لۆ هەی لۆ لۆ، هەی لۆ لۆ لۆ
هەی لاوی کورد تۆ تاکەی وا ڕەنجەڕۆ
هەی لۆ لۆ هەی لۆ لۆ، هەی لۆ لۆ لۆ
هەی دایکی کورد تۆ تاکەی وا ڕەنجەڕۆ
ئەی دنیا، بۆ وا بێدەنگی
بێڕەحمانە، وەها دوو ڕەنگی
کوا هەڵوێستت کوا نەختێ ویژدان
بۆ کۆترە سوورانەی لە زیندان
شەڵاڵی خوێنن بەڵام بەهیوان
بژین ڕۆژێ وەکوو ئینسان
بژین ڕۆژێ وەکوو ئینسان
وەکوو ئینسان، وەکوو ئینسان
هاوار
هەی لۆ لۆ هەی لۆ لۆ، هەی لۆ لۆ لۆ
ئەی لاوی کورد تۆ تاکەی وا ڕەنجەڕۆ
هەی لۆ لۆ هەی لۆ لۆ، هەی لۆ لۆ لۆ
هەی باوکی کورد تۆ تاکەی وا ڕەنجەڕۆ