بابە
تاسەی دەرون بۆ بینینت پەرۆش بوو
ئارامی دڵ لە ناو یادا ونوو خا مۆش بوو
چاوەروانی زیاتر توێنێتی بۆ هێنام
بزەی خۆشی لێم تۆرابوو نە هاتە لام
لەو ڕۆژەوە کە تۆ چەکت کردبووە شانت
چەکی تۆڵە رێی سەربەزی بۆ کوردوستانت
لەوکاتەوە ئیتر منیش بڕام لە گەشە
ئەوگەشەیەی کە باوکێتی وا لە باوەشە
بەڵام بابە
ئەم زانی بۆ چی وێڵی پێوانیت
لە بەر چیا ئاوەرەی خۆشی ژیانیت
ئێستەش بیرمە ئەو شەوانەی کە دا ئەنیشتین
هەتا درەنگ وەنەوز چاوی لە خەو ئەکردین
پێت ئەوتین من خولقاوم بۆ کوردوستانم
شانازیە لەو ڕییەدا بەختی کەم گیانم
لە بیرمانە کە ڕوی دەمت لە دایکم ئەکرد
کە پێت ئەوت من مناڵم گۆشەکەمت بۆ کورد
هەر ئەوساکە من ئەم زانی کەوا کوردوستان
لە ناو گیانتا لە ناو بیرتا ئەژی تا نەمان
بابە
ڕۆشتی کاتێک ماڵ ئاوایت کرد لێمان
هەرگیز یادی ئا ئەو شەوە نا چێت لە بیرمان
جار جار نامەو تاریکای لا ئەلا لە دڵ
خەمی دەرون ئەتوایەوە بۆ بە هاری گوڵ
شنەی وشەی نامەکانت فێنکای هیوای
ئەیا بە گیان کە لەو دورەوە ئەدوای
نامەو بڕا دیسانەوە پایزی بە خەم
ڕوی کردەوە ئاسمانەکەی خێزانی ماتم
بەبێ ئارام کەوتینەوە دەریای دڵ تەنگی
هەزار پرسیار لە شوێن ئەنجام بۆ تۆ ئەجەنگی
هەواڵەکان پەڕەی ژاکاو سیس و وەریبوو
مەلی خۆزگەی بەستە خوێنی لەسەر تەریب بوو
بەڵام دوا جار بە هەواڵی ئەنجام گەیشتین
ئەو هەواڵەی کە فرمێسکی گەلێ پێ ڕشتین
بابە
تاسەو سۆزی گەرم و گوڕی جارانت
ئەوەی مابێ یادگارا وەک نامەکانت
سەرنجیا لە رابوردو مایەی ژیانمە
بیرەوەری تروسکای ئیستەی گیانمە
خەیاڵی تۆ هەتا کو بێ زۆرتر ئەم دوێنێ
بەو داخەوە بەو یادەوە شەوان ئەم نوێنێ
بەڵم بابە
هەرچەن ناسۆر وە ها ناخۆش بێ
کە شەو و ڕۆژ ئەم ئازارەی ئێمەی لە کۆش بێ
بەڵام چونکە مردنەکەو جێی شانازیە
بۆ ئەم خاکە بۆ کوردوستان بۆ سەر بەرزیە
بویی بە مۆمیک کە بسوتێیت بۆ ڕێی چارەنوس
بۆ ئەڕێیەی کە کاروانی شەبەقی ئاوات
مژدەی ڕۆژی سەرفرازی بەم کوردە بات
مادام خوێنت ڕژایە سەر سەنگەری ناموس
بوی بە مۆمێک کە بسوتیت بۆ ڕێی چارەنوس
بۆ ئەڕێیەی کە کاروانی شەبەقی ئاوات
مژدەی ڕۆژی سەرفرازی بەم کوردە بات
مادام مردی بۆ ئەوەی کورد بژی سەربەرزبێ
کوردوستانی یەکگرتووبێت نەک ژێر دەست بێ
شانازیمە کە تۆ باوکمی شەهیدی کوردی
بۆ باوەری کوردایەتی بە مەردی مردی
بابە بابە
هەرچەن کوردوستانم وەها زەلیل بێ
بە چوار قەفی کۆتو زنجیر کۆیلەو دیل بێ
هەرچەن ژیان وا شەوە زەنگ تاریک و ڕەش بێ
لە پرشنگی خۆری ڕووناک وەها بێ بەش بێ
هەرچەن شەوی نەسرەوتنم دوروو درێژ بێ
هەورازی خەم زۆر لە ئێستەم سەخترو لێژ بێ
بەڵام مادەم لاوی کوردی ئەم کوردوستانە
قاڵبوی بیری کوردایەتی تفەنگ لە شانە
ڕاپەریوە یەکگرتووە یان لەسەر دەستە
جەنگاوەرە دڵ نەترسە خاوەنی هەستە