ئەگەر خوێنم برێژن شەو لەسەر جێم
زمانم دەربکێشن تا بەری پێمبە
بەدەست دەستاری نانی دوژمن کەم
لە حەپسی زوڵمی ئەم دەورە بڕزێم
بەزستانا لەناو بەفرو سەهۆڵا
فەلاقەو ئەزییەت و دارکاری بکرێم
بە هاوینا بەبێ ئاو بەبێ نان
بەکوێری بمخەنە سەحرایەکی دێم
بەدەرزی کێوی گۆیژەم پێ بکێڵن
ئەوی هاتۆتە سەرزارم هەر ئەی ڵێم
لەوەم پێ چاکترە بجمە وڵاتێ
کەکەس نەمناسێ کە کێمو کور کێم
ئەگەر قانع لەلای بەهەشت بێ
خەجاڵەت بم ،ئەگەر جارێکی تر بێم