وا دەڕۆم و بەجێی دێڵم
خاکی غەریبی دەکێڵم
بە دڵتەنگی و بە خەمباری
جێێ دەهێڵم بە ناچاری
گەرچی ڕۆشتن ئەلەم شارە
بۆ من مەرگێکی نادیارە
بەڵام وا باشترە بڕۆم
خەمی نائومێدیم بخۆم
دەڕۆم و پەستە خەیاڵم
ڕەنگە دەریا بێ بە ماڵم
سەفەر، سەفەری دواییمە
کۆچی دڵی خەماویمە
لێم ببوورن هاوڕێیانم
ئەی دایە گیان، ڕوح و گیانم
بیرتان ئەکەم هێندەی چاوم
هێندەی خاکی لێقەوماوم
گەرچی ڕۆشتن ئەلەم شارە
بۆ من مەرگێکی نادیارە
بەڵام وا باشترە بڕۆم
خەمی نائومێدیم بخۆم
دەڕۆم و پەستە خەیاڵم
ڕەنگە دەریا بێ بە ماڵم
سەفەر، سەفەری دواییمە
کۆچی دڵی خەماویمە
وا دەڕۆم و جەوێکی باخی گشتی لە مل ئەکەم
بە خۆڵی خاکی شیرینم، چاوی خەمم پاك ئەکەم
لێم بوورن هاوڕێانم، ئەی دایە گیان ڕوح و گیانم
بیرتان ئەکەم هیندەی چاوم، هێندەی خاکی لێقەوماوم
هێندەی هەستی بریندارم، هێندەی سەفەری نادیارم