کیژێ زۆر جوانی، زۆر شیرینی
چاو جوان شەرمنی، نازانی؟
کاڵێ ڕوومەتت وەک بەفر
گوڵێ شیرینتر لە شەکر
ئاخ، کچی کێیە ئەو نازدارە
گوڵەباخە ئە لەم شارە
ئەو چاوانەی وێنەی نیە
کوشتومی، ئاگای لێم نیە
خوا بتگرێ، زۆر بە نازی
بە هیچ شتێکم نابی ڕازی
خوا بتگرێ، زۆر بە نازی
لە نێو ئەم شارە خۆت شازی
سوێندم خواردوە بۆ داوای تۆ
ئەنێرم سات، مەلا و قازی
ئاخ، کچی کێیە ئەو نازدارە
گوڵەباخە ئە لەم شارە
هەوڵێک بەن بۆم بکەن ڕازی
پێی بڵێن دێتە داخوازی
ئاخ، جوان و ناسک وەکوو بووکە
خوێن شیرین و ئێسک سووکە
مەکرباز و زۆر نازدارە
ئەیهێنم، چارم ناچارە