current location : Lyricf.com
/
Songs
/
ئاواتی دووری [Awati Duri] lyrics
ئاواتی دووری [Awati Duri] lyrics
turnover time:2024-11-04 16:08:23
ئاواتی دووری [Awati Duri] lyrics

ئه‌ی چاو چه‌شنی بازی قه‌فه‌س هه‌ڵوه‌رێ په‌ڕت

كوا باڵه‌ تیژه‌كانی نیگای جوانی دولبه‌رت

كوا دوو چاوی مه‌ست كوانێ ؟

كوا برۆی په‌یوه‌ست كوانێ؟

كوانێ زوڵفی ڕه‌ش ؟ كوڵمی ئاڵ و گه‌ش؟

كوا هه‌یكه‌لی جه‌مال ؟ جوانی بێ میسال ؟

ئه‌ی گوێ زه‌لیلی چاوم و به‌ر تۆ په‌نا ئه‌به‌م

ده‌نگێ له‌ یاری دووره‌وه‌ چی بكه‌م له‌ زیل و به‌م

با بێ .. خه‌نده‌ی پڕ ئاهه‌نگ بێ

نه‌غمه‌ی نازی شۆخ و شه‌نگ بێ

زڕه‌ی بازن بێ ، به‌ره‌و لای من بێ

هاڕه‌ی هه‌ناسه‌كه‌ی ، ورشه‌ی كراسه‌كه‌ی

ئه‌ی حیسسی شامه‌ له‌ چاو و گوێچكه‌ مه‌ئیوسم

بۆنێ له‌یاره‌وه‌ دێنێ خیتامی ئه‌فسووسم

با بێ بۆنی هه‌ناسه‌ی بێ ، پڕ به‌ سینه‌م وه‌ك تاسه‌ی بێ

با بێ بۆی مه‌مه‌ی ، له‌ درزی سوخمه‌ی

بۆنی وه‌نه‌وشه‌ گوڵ ، مێخه‌ك ، عه‌تر ، سمڵ

ئه‌ی لامیسه‌ ئه‌گه‌ر چی نه‌بوو ده‌نگ و ڕه‌نگ و بۆ

وه‌ك شێت به‌ عه‌قڵی خامه‌وه‌ خۆم خسته‌ به‌ختی تۆ

كوا ته‌ماسی له‌شی نه‌رمی ؟ كوا له‌زه‌تی كۆشی گه‌رمی ؟

كوا مه‌مكی پڕ چنگ ؟ لیمۆی باخی سنگ ؟

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by