کاتێک هاتی پێم وتی من عاشقی تۆم
بڕوات نەکرد تا پێم وتی هەردەم خەم ئەخۆم
دڵم پڕ بوو لە خورپەی ڕۆحم
لە هەناسەی دڵەی پڕ سۆزم
بە ئیشقی تۆ بە ئیشقی تۆ
هاوارم کرد لە دووری تۆ
ژینم نەما من بێ تۆ
سەفەری تۆ بارانێکە دێت و دەڕوا دێت
کۆچ کردنت (پایزێکە) شێتم دەکا شێت
نەکەی لێم بتۆرێی بڕۆی
ڕۆژێ دادێ حەسرەت بخۆی
گیانە ئازیز بە من نامۆی
ناسنامەی من هەر تۆی و تۆی
عاشقێکم دڵ پڕ برین
ژینم بەخشی بە تۆ ئەوین