تاقە دارەکەی ئاویەری سنە
دەمێکە چاوم لە باڵات ونە
تۆ کە لەو بەرزە سەیری شار ئەکەی
سەیری شارەکەی بریندار ئەکەی
پێم بڵێ چەندە تاسەی یار ئەکەی
چەندە بێزاری لە ئەغیار ئەکەی
لاوی سنەیی لە کەنیشک و کوڕ
تێنە دیەنت بە دڵێکی پڕ
لێیان بپرسە بۆ چە خەمبارن
ھۆی چییە ئاوا دڵ بریندارن
بە شنە و سەمات بیاندوێنە
خەم و خەفەتیان لە دڵ دەر بێنە
با بێنە جۆش و سەرچۆپی بگرن
بە قریوە جەرگی شەوە زەنگ بدڕن
تامەزرۆم بکا سەیری باڵاتان
ئەستێرە گەشەم ھەڵدێم لە لاتان