current location : Lyricf.com
/
Songs
/
بەهارە بولبول [Behare Bulbul] lyrics
بەهارە بولبول [Behare Bulbul] lyrics
turnover time:2024-12-27 17:40:22
بەهارە بولبول [Behare Bulbul] lyrics

به‌هاره‌ بولبول، بولبول به‌هاره‌،

سه‌ره‌تای ناڵه‌ی سه‌ودایی زاره‌،

وه‌ره‌ بناڵین به‌ جووت له‌شه‌ودا،

ئێمه‌ شه‌و بێدار، بێ خه‌م له‌خه‌ودا،

وا به‌ری به‌یان سفیده‌ی نواند،

ته‌م و تاریکیی له‌گوڵشه‌ن ڕه‌واند،

ده‌شت و کێو هه‌مووی به‌ گوڵ خه‌مڵیوه‌،

به‌رگی بووکێنیی تازه‌ی پۆشیوه‌،

به‌ڕه‌زا پرچی په‌خشان کرده‌وه‌،

شنه‌ی بای شه‌ماڵ شانه‌ی کرده‌وه‌،

نێرگز به‌ په‌نجه‌ی یادی لێلاخان،

ڕووپۆشی لادا، سه‌رمه‌ست و خه‌ندان.

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Necmedîn Xulamî
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Necmedîn Xulamî
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved