دەسەڵاتی من چی بوو نەردی بەختم وای ھانی
چەرخی چەپ وای لێ کردووم تۆ بۆخۆشت دەیزانی
گوڵ نیشان گوڵ نیشان ئەسمەر حالم پەرێشان
ھەر چەند کەوتمە غەریبی ناشکێنم عەھد و پەیمان
شەرتە تا دڵ زیندوو بێ، شەرتە تا غونچە بروێ
تا بولبول لە باغان بێ، دڵ لە دووریت ناسرەوێ
ئەی بووکی کوردەواری ئەی ئەوینی دڵداری
دڵ لانەی یادی تۆیە لە مەستی و لە بێداری
ئەگەر بای مەینەت گەرد بێ تا بۆم بەو گەردەبادا
بچێتە پشتی ھەوران گەردان بێ لە ھەوادا
دڵم ھەر لە دو سەودای کیژی کوردستانەوە
عیشقت زیندوو ئەمێنێ بێ بەر بم لەم سەودادا