بەیانی باش، چاو کەرەوە
بێ لەگەڵما، ئاشت بەرەوە
ئەو ماچانەی شەو پێتم دا
دوو ئەوەندەی پێم بەرەوە
وەرە وەرە، داگیری کە
دڵم شێته، زەنجیری کە
ببورە گیان لێت نابوورێ
بێ عەقڵە، وەرە ژیری که
دیسان گیانەکەی گیانم بە
تاقانەکەی چاو جوانم بە
نەیەک، نە دوو، بە چەن پێکێ
میوانم کە و میوانم بە
ئەوەتە نامەکەت ماوە
کە بەڵێنی ژورانت داوە
بەیاتی باش، لێو بەخەندە
لەبەر ماڵتانا گۆڤەندە
ئەو کەسەی بێتە یاری تۆ
بەقەد دونیا دەوڵەمەندە
هۆنراوە: سیمین چایچی