کۆرپەی دڵەکەی من باوشی تۆی دەوێ ئامۆزا گیان
گریە و زار دەکا هەر تۆی دەوێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی
ئامۆزا تۆ یاری خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵا بەرزی
ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
دڵەی پەرێشان هەر یاری دەوێ
شەدەلارەکەی چاو جوانی دەوێ
هەر تەمێ لەسەر کێوێ ساکنە ئامۆزا گیان
مەعلومە ئەو تەمەش هەناسەی منە ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی
ئامۆزا تۆ یاری خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵا بەرزی
دانیشەو گشت گیانم لەرزی