current location : Lyricf.com
/
Songs
/
ناڵه‌ی جودایی [Nalai Judaii] lyrics
ناڵه‌ی جودایی [Nalai Judaii] lyrics
turnover time:2024-11-26 08:04:33
ناڵه‌ی جودایی [Nalai Judaii] lyrics

ساقیا، وا وەرگەڕێ، وا وەرگەڕێ

ڕوو لە لای من کە، مەچۆ بۆ سەرپەڕێ

لەنگەرێ بگرە مەبە وا بەرزە فڕ

بێنە بۆ من، بێنە بۆ من، جامی پڕ

مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ

بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ

بۆ منی بابردەڵەی گردە نشین

بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین

بۆ منی ئاوارە و دورە وەتەن

بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن

ۆەڕ وەریوی، باڵ شکاوی ، دەنگ بڕاو

بێ بژێوی بەش خوراوی، دەرکراو

پیری زورهانی، کەنەفتی، دەر بە دەر

دیدەسوری، دڵ مەکۆی دەرد و کەسەر

داتەپێوی بێ پەسیوی بێ قەرار

بێ کەسی، دەستەشکاوی، کۆڵەوار

لێوبەباری، دەردەداری، ڕەنجەڕۆ

تۆش لەبەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟

تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟

چاوی تۆشی هەڵفڕیواند زێڕ و زیو؟

تۆش دەگۆڕیەوە دەگەڵ گەوهەر هونەر؟

کەنگێ گەوهەر جوانی کردن بەختەوەر!

زێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند

هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند

چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن

ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن

قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرست؟

جوان پەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست

نامەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ!

تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ!

ئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نین

هەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنین!

واوەرە دەی واوەرە نزیک بەلێم

نابێ قەت ناڵەی جودای بێ ئەسەر

جا چ نەی بیکا، چ پیاوی دەر بەدەر!

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە

شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردووە!

لێم گەڕێ بە دەربڕم سۆزی دەروون

لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون

شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە

بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی بە!

شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە

ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!

با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر

با فراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر

پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە

ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نیە!

دەردی دوری،،دەردی دوری کوشتمی

دەردی وشیاری و سەبوری کوشتمی!

یادی یاران و وڵاتم، ڕۆژ و شەو

لێی حەرام کردم خورد و خەو

خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی

چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی! ئەدی؟!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم

نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خەوی

رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!

چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە

هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە!

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Hama Jaza
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Hama Jaza
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved